اهداءات ايمانيه



Islam by all languages This section of the advocacy material for all foreign languages: Spanish, German, Italian, Russian ....

تمنع جميع الحوارات السياسيه فى المنتدى مهما كان نوعها سواء مدح أو ذم ,,, ومنع طرح المواضيع الخلافيه الموجوده على الساحه العربيه الان مهما كان نوعها ومن تخالف هذا القرار للإداره حق التصرف بما تراه مناسب ونسأل الله أن يسدد خطانا جميعا اللهم آآمين الحوارات السياسيه

پەیامێك بۆ خوشكان_الكوردي

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته بسم الله الرحمن الرحيم الحمدلله وحده.. والصلاة والسلام على رسول الله واله وصحبه ومن والاه اما بعد: ئەی خوشكی موسڵمان هەموو

   
أدوات الموضوع انواع عرض الموضوع

الصورة الرمزية هديةالرحمن
مشرفة قسم الصوتيات والمرئيات

رقم العضوية : 17293
الإنتساب : Jul 2015
المشاركات : 1,950
بمعدل : 1.22 يوميا

هديةالرحمن غير متواجد حالياً عرض البوم صور هديةالرحمن


  مشاركة رقم : 1  
المنتدى : Islam by all languages
Icon37 پەیامێك بۆ خوشكان_الكوردي
قديم بتاريخ : 10-15-2015 الساعة : 10:13 PM

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله وحده.. والصلاة والسلام على رسول الله واله وصحبه ومن والاه اما بعد:

ئەی خوشكی موسڵمان هەموو گەوهەرێك قەرەبوو (تەعویز) دەكرێتەوە ئەگەر بشكێ یان وون بێ یان بدزرێ بەس تۆ نەبێ كێ ئافرەتی موسڵمانمان بۆ قەرەبوو (تەعویز) دەكاتەوە، كە بەرێزە خانمە.. داوێن پاكە بەشەرمەو شكۆیە..!!بزانە سیفەتی كچی بڕوادارو ئافرەتی موسڵمانی پێگەیشتوو.نمونەیی ئەمانەیە:
* لە بیرو باوەڕدا: لەسەر رێڕەوی (ئەهلی سوننەت و جەماعەت)و موسڵمانە باشەكانی پێشوی گەلی موسڵمان بێ.
* لە رێبازدا: خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵەكانی و پەێڕەوكەرانی چى یان وتووە ئەوە رێبازی بێ.
* لە خووڕەوشتدا: خووڕەوشتی موسڵمانانە بێ (وەكو قورئان بێ).
* لە چاولێكردندا: چاو لە دایكی بڕواداران (خێزانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم)و ژنی هاوەڵەكانی پێغەمبەرو ئافرەتە باشەكان دەكا.
* لە خۆشەویستیدا: خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و ئەوانەی ئایینی خوایان لە ئەستۆ گرتووە خۆش دەوێ.
* لە تەنیایى دا (خلوتها): بیر لە رۆژی دوایی دەكاتەوەو كردەوەی باش دەكو لە پێشە خۆی بۆ تاریكایی گۆڕو تەنگی ئەلحەدی دەنێرێ.
* دەستە خوشكایەتی: لەگەڵ هەموو ئافرەتێكی بڕوادارو موسڵمان و ئایینی خوا لە ئەستۆ گردەكا.
* رق بوونەوەی: لە جولە كەو كافرو ئەوانەی بانگەوازی بۆ بەرەڵایی ئافرەت دەكەن.
* دوژمنی: هەموو گۆرانی و بەزم و رەزم و گۆڤاری وێنەی رووت و قووت و هزرو ئەوانەی بیری نەخۆشی بڵاودەكاتەوەو هەموو زنجیرە فلیمی خۆشەویستی و دڵداری و سەرلێشێواوی و هەموو ئافرەتێكی رووتی سفووری بەرەڵایه ‌و هەرچی خوا پێی ناخۆشە.
* بەردەوام بوون: لەسەر تۆبە كردنی راست و بەهەموو هەلو مەرجەكانیەوە، چونكە خوای گەورە تاوان بەخشه ‌و میهرەبانە.
* شووكردنی: بە گوێرەی ئایینی ئیسلامە یانی بێ دەهۆڵ و زوڕناو بێ تیپی مۆسیقاو گۆرانی بێژە، بێ شایی رەشبەڵەك و رەقس و سەمایه ‌و ناچێتە ساڵۆن و نادی.
* هیوایەتی: خێزانێكی موسڵمان پێك بێنێ و نەوەیەكی نوێ لەسەر ئیسلامی راستەقینە پەروەردە بكات.
* پشودانی (اجازة): لەزانستی بەسوودو رەوا بەسەربا.
* سەیران كردنی: تێفكرین و بیركردنەوەو پشودانە چونكە نەفسی مرۆڤ ماندوو دەبێ.
مەرجەكانی خۆداپۆشین (حجاب)ی ئافرەت
ئەی خوشكی موسڵمان بزانە زاناكان هەشت خاڵیان لەبەر چاو گرتووە بۆ خۆداپۆشین (حجاب) كە ئەمانەی لای خوارەوەن.
1) خۆداپۆشینی هەموو لەش (ئەگەر چی كێشە هەیە لە نێو زاناكاندا لەسەر داپۆشینی دەست و دەم و چاو)، بەڵام سوننەت وایە یا ئەگەر دەتوانی خۆداپۆشین هەموو گیانت بگرێتەوە بەبێ جیاوازی دەست و دەم و چاوو پێت و قۆڵ و باسكت.
2) نابێ حیجابەكە خۆی لە خۆیدا سەرنج راكێشەر بێ یا بەگوڵ و وێنە رازابێتەوە یا رەنگاو رەنگ بێ و مایەی تەماشاكردن بێ، یا بەداوی زێڕو زیو نەقش كرابێ.
3) دەبێ حیجابەكە لە قوماشەكی ئەستوور بێ و تەنك نەبێ.
4) دەبێ حیجابەكە بەبەرت شاش و فراوان بێ، نابێ تەسك و تریسك بێ و عەكس و مەغزی بەدەنت دیاربێ.
5) نابێ حیجابەكە وەكو جلكی پیاوان بێ.
6) نابێ حیجابەكە بۆن خۆش یا بۆندار (موعەتتەر) بێ.
7) نابێ حیجابەكە بەهی خوانەناسان بچێ لە شێوەدا بۆ نموونە بڵێین كورت بێ.
8) نابێ حیجابەكە لەبەركەی بۆ ناوو دەنگ بێ، چونكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (هەر كەسێك جلك بۆ ناوو دەنگ لەبەركا لە دونیا ئەوە رۆژی قیامەت خوا جلكی زەلیلی لەبەر دەكا و پاشان ئاگری تێبەردەدا) رواە ابو داود.
9) ئەو جوبەیەی ئێستا باوە ئافرەتی موسڵمان لەبەری دەكەن كە پانتۆڵێك و كراسێكە ئا سەر ئەژنۆ ئەوە حیجابی شەرعی نیە، ئەگەر عەبای لەگەڵ لەبەر نەكەی.
گۆڕ سەندوقی كردەوەیە
ئەی كچی ئیسلام: ئەی خۆشكی دوایی و دونیام لە خوا بترسە، ئاگاداری فەرمانی خوا بە، ئەمڕۆ رۆژی كردەوەیه ‌و حیسابت لەگەڵ ناكرێ، بەڵام بەیانی رۆژی حیسابه ‌و كردەوەت بۆ ناكرێ.
ئەی خوشكم بزانە مرۆڤ لە رابواردن و گەمه ‌و گاڵتە دایە هەتا هەڵۆی مردن دەیگاتێ و بێداری دەكاتەوە، ئەی خوشكم گریانم بۆت دێ.. داخوا دەبێ حاڵت چۆن بێ كاتێ گیان دەگاتە گەرووت و قاچەكانت لە هەژمەتی مردن تێك دەئاڵێ و لە مێردو كەس و كارو كوڕو كچ و خۆشەویست و ئەزیزان جودا دەبیەوە جێیان دێڵی !!
ئەی خوشكم دەبێ داخۆ حاڵت چۆن بێ كە لە نێو دارەبازەت دەنێن و لەسەر شان هەڵت دەگرن و دەتبەنە گۆڕستان و لە ژێر خاكت دەنێن!!
ئای بۆ ئەو كاتە تەنگ و ترسناكەی كە دەچیتە نێو گۆڕێكی تاریك و ئەلحەدێكی تەنگ.
ئەی خوشكم داخۆ دەبێ وەڵامت چی بێ كاتێ هەردوو فریشتەی مونكەرو نەكیر دێن و پرسیاری خواو ئایین و پێغەمبەرت لێ دەكەن !!
ئەی خوشكم ئاخۆ دەبێ حاڵت چۆن بێ لە رۆژی قیامەت كە زیندوو دەكرێیەوەو لە گۆڕ دێیە دەر !!
ئەی خوشكم، ئایا داخۆ دەبێ حاڵت چۆن بێ كە دەفتەری كردەوەت دەدرێتە دەستت و پردی سیراط ئامادە دەكرێ و تەرازوو دادەنرێ و جەهەننەم نزیك دەبێتەوە، ئای خوایە گیان، ئای خوایە گیان هاوار فریامان كەوە..
ئەی خوشكم ئا ئەوەیە دوا جێگەو رێگەو دوا قۆناغ و چارەنووست [حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ*لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلاَ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] المؤمن 99-100. واتە: (هەتا ئەجەل لێی نزیك دەبێتەوەو هەست بەنیشانەكانی مردن دەكا و جێگەی خۆی لە ئاگر دەبینێ ئەو كاتە پەشیمان دەبێتەوەو دەڵێ خوایە بمگێڕەوە بۆ دونیا تا باوەڕبێنم و كردەوەی باش بكەم لە تۆڵەی ئەوەی تەمەنی خۆم لە دونیا بەفیڕۆدا، بەڵام پێی دەوترێ نەخێر جارێكی تر ناگەڕێیەوە دونیا جا چۆن دەگەڕێیەوە دونیا كە پەردەی بەرگری (برزخ) هەیە لەگەڕانەوەتان، ئا بەم جۆرە دەمێننەوە تا رۆژی زیندو بوونەوە).
ئەی خوشكی بەشەڕەفم: پاش ئەو ووتە بەسۆزانه ‌و قسە بە پێزانە، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە كەهەموو لایەكمان بخاتە سەر ڕێی راست و ئەو كردەوانەی پێی خۆشه ‌و پێی رازى یە، لە پاشاندا گوێ بگرەو پێت دەڵێین ئاگاداری خۆت بە.
1) نەكەی بە هیچ شێوەیەك گەمە بە فەرمانەكانی ئایین بكەی و شتی تازە (بدعە) لە ئایین دابێنی.
2) نەكەی نوێژت بچێ یا لێی بخەوی یا دوای بخەی.
3) نەكەی سەرو سنگ و لاق و قۆڵ و باسكت رووتكەی یا تەوقە لەگەڵ پیاوی بێگانە (ئەوانەی پێك دەشێن) بكەی، یا خەریكی تەلەفۆن و تەلەفۆن كاری بی، یا سۆراوو سپیاو یا پەنجەكانت بۆیە بكەی بۆ دەرەوە یا لە پاش ملە باسی خەڵكی بكەی و قسە لە نێوانی خەڵك بینی و ببەی.
4) نەكەی لاسایی ئافرەتی پیسی كافر یا رۆژئاوایی بۆگەن بكەیەوە یا ئەوەتە خۆشت بووێن یان پێیان سەرسام بی.
5) نەكەی بێكاری پێویست لە ماڵەوە دەرچی و لە رۆژی دوایی بێ ئاگابی.
6) نەكەی قەت بێ فەرمانی مێردەكەت بكەی، یا دایك و باوكت بڕەنجێنی.
7) نەكەی خۆت بەگۆڤارەكانی جلك دورین (عرض الازياء)و تەلەفزیۆن و گۆرانی دڵداری خەریك بكەی!
ئەی خوشكی موسڵمانم لەسەر ئەمانە سوورو بەردەوام بە
أ) لەسەر یەكتا پەرستی خواو پەیڕەو كردنی فەرمانەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و لەسەر نوێژكردن و زەكاتی زێڕ بدەى ئەگەر هەت بوو، بەرۆژی بی حەج بكەی.
ب) دەستە خوشكایەتی لەگەڵ ئەو هاوەڵانەت بكەی كە ئایینی خوایان لە ئەستۆوە گرتووە.
ج) لە خوا بپاڕێوەو رووی تێ بكەو داوای لێ خۆشبوونی لێ بكه ‌و خۆت بۆ رۆژی دوایی ئامادە بكە.. هەتا خوا پاداشتی خێرت بداتەوە.

سُبْحانَكَ اللّهُمَ وَبِحَمْدِكَ أشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلا أنْتَ أسْتَغْفِرُكَ وَأتُوبُ إِلَيْكْ



پەیhlێ; fۆ o,a;hk_hg;,v]d




إضافة رد

مواقع النشر (المفضلة)


الذين يشاهدون محتوى الموضوع الآن : 1 ( الأعضاء 0 والزوار 1)
 

أدوات الموضوع
انواع عرض الموضوع

تعليمات المشاركة
لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
لا تستطيع الرد على المواضيع
لا تستطيع إرفاق ملفات
لا تستطيع تعديل مشاركاتك

BB code is متاحة
كود [IMG] متاحة
كود HTML معطلة


New Page 1


جميع الحقوق متاحة لكل مسلم بشرط الأمانة في النقل
Protected by CBACK.de CrackerTracker
mess by mess ©2009